۱۵ ساڵ دێبیان پیرۆزە
پێش ۱۵ ساڵ لەلایەن Ian Murdockبە ڕەگەز ئەڵمان/ئەمریکیەوە هاتە کایەوە. خاوەنی گەورەترین سەرچاوەی گورزەیە وە خاوەنی یەکێکە لەهەرە بڵاوترین و جێگیرترین دابەشکردنەکانی لینوکس بۆ ڕاژە. وە خاوەنی دوو بەناوبانگترین بەچکە دابەشکرنە کەئەویش Ubuntu لەگەڵ Knoppix. ئێستا لەکات و ساتی تەواوبوونی وەشاندنی ۵ داین کە بریتییە لە Lenny. بەهیوای سەرکەوتن بۆ یەکەبەیەکی ئەوانەی لەم پڕۆژە مەزنە بەشدارن.
ئوبونتوی ئیسلامی UbuntuME
جارجار سەردانێکی نوێترین دابەشکردنەکانی لینوکس دەکەم، ئەمڕۆ لەلیستەکەدا ئوبونتویەکی ئیسلامیم بینی. کەدابەشکردنێکی لینوکس لەسەر ئوبونتو بەڵام ئیسلامییە، بەو مانایەی پڕۆگرام و ڕەنگیشی هەمان شێوە، وە پڕۆگرامی زیکر و تەسبیحاتیشی لەخۆگرتووە. UbuntuME لەلیستی دابەشکردنەکاندا هاتۆتە سەرەوە دیارە داگرتنەکەی لەم دواییەدا چووەتە سەرەوە. لێرەوە دەتوانن کۆمەڵێک وێنەی ڕوومێزەکەی ببینن.
KDE4.1 ئامادەیە بۆ داگرتن
دوای ئەوەی KDE4 لەماوەکانی پێشوودا توانی زیاتر پەرە بەپێشکەوتنی خۆی بدات وەکو دوروبەرێکی بەربڵاو. دوێنی سێشەمە بەفەرمی ڕایگەیاند کەوەشاندنی کۆتایی KDE4.1 ئامادەیە بۆ داگرتن. شایەنی باسە زۆر هەڵە و نوقسانی کەهەبوون لەلیستی ناردنی بەکارهێنەرانیدا لەم وەشاندنە بنەبڕ کراوە وە کۆمەڵێک گورزەی گرنگی پێوە گرێدراوە. زانیاری زیاتر
کۆمەڵێک چاکسازی و تێکەڵکردن لەناووکی2.6.27 دا
بەپێی دوایەمین هەواڵ دەربارەی linux kernel کەوەشاندنی 2.6.27 وەگەڕخەڕی زۆری لەسەر کاردەکات و زۆریش لەکێشەکان چارەسەرکراون. گرنگترینیان وەگەڕخەڕە بۆ Centrino-2-WLAN, iwl-5000, Webcam-Driver gscpa. ئێستا وەشاندنەکە ئامادەیە بۆ داگرتن و وەرگێڕان. شایەنی باسە ناووک بنچینە یان دڵی دابەشکردنەکانی لینوکسە بۆ هەیشە بەدوای باشترین و نوێترین بگەڕێ 
گرووپی SCO دەبێت پتر لە ۲،۵ملیۆن دۆلار بدات بەNovell
بەپێی دوایەمین بڕیاری دادگا سەبارەت بەو مشتومڕەی لەنێوان گرووپی SCO و کۆمپانیای Novell ی خانەخوێی SUSE هەیە لەسەر ئەوەی کەگرووپی نابراو مافی لەبەرگرتنەوەی ئەم کۆمپانیایەی خواردووە پێش ساڵێک لەبەرهەمەکانیدا،دەبێت بڕی ۲,۵قەرەبوو بدات. کۆمپانیای نۆڤڵ داوای قەرەبووی ۱۹,۹ملیۆنی لەبەرچاوگرتبوو.
ناتۆش جۆرە پەڕگەی ODFپشتگیری دەکات.
پەیمانی ناتۆ دوای ئەوەی کەڕێکخراوی جیهانی بۆ بنەڕەتبوون ISO جۆرە پەڕگەی ODF بەبنەڕەت ناساند، ئەمانیش خزاییانە لیستی خۆیانەوە کەلەمەودوا مامەڵەی پێبکرێت وەکو بنەڕەتێک لەهەموو دەزگاکانی سەر بەم پەیمانە. زنجیرەی هاتنە ڕیزی سەرچاوەی کراوەوە هەربەردەوامە
.
دوو کون لە FireFox دادەخرێت.
لەگەڵ نوێکردنەوەی وەشاندنی Firefox ی 3.0.1 و 2.0.0.16دا، پەرەپێدەران دووکونی پاراستنیان داخستوە. یەکێک لەوانە ئەوەیە: بەکارهێنەر دەتوانێت فایەرفۆکس لەکاتی داگیرساندندا کۆمەڵێک بەستەری بداتێ و تەنها بەیەکخاڵ جودایان بکاتەوە.
سەرچاوە
firefox 'http://heisec.de|ix.de'
لهژێر هاوپۆلی: Desktop, Server
ئەگەر لەهەرشوێنیکی ئەم جیهانەی ئایتی باسی نوسەر و دەستکاریکەی پڕۆگرامسازی یان داڕشتنی وێب بکرێت، دەبێت باسی ViیاخودVim بکرێت، تائێستا بەباشترین و بەتواناترین نوسەر و دەستکاریکەر ناسراوە. لەم بابەتەدا دەمەوێت باس لەوە بکەم چەند گرنگە بۆ تۆی خاوەن ڕاژە کەلەم پرۆگرامە بزانیت، چونکە هەموو دەستکاریەکان لەڕێگەی تێڕمیناڵەوە دەتوانیت بکەیت، وەکو دەستکاری ئاپاچی مۆد یان php.ini ..هتد. [....]
لهژێر هاوپۆلی: WordPress
وەکو لەوانەی یەکەمدا ئاماژەمان پێدا، کەبەردەوام دەبین تاوەکو دواهەمین هەنگاوی دروستکردنی ڕووکارێک بۆ خۆت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەکارهێنانی هیچ ڕووکارێکی ئامادە. ئێستا ئەوانەی لەوانەکان بەشداربوون و دەزانن کە پەڕەی header.php لەوانەی یەکەم باسکراوە چی پێویستە.
بۆیە لەگەڵ دەستپیکردنی هەروانەیەکی نوێدا ئەبێت چاوێک بەوانەی یەکەمدا بخشێنین.
کەواتە باشە ئێستا دەچینە ناو کرۆکی باسەکەوە ئەویش ڕێکخستنی پەڕەی سنگی وۆردپرێسە index.php [....]
لهژێر هاوپۆلی: PHP, Server
دەرنەکەوتنی درێژە یان ناوەڕۆکی لێرە و لەوێ زۆر لەبارەیەوە دەبیستم، بەداخەوە دەبێت بڵێم لەو شوێنانەی کەڕاژەی خۆڕایین ناتوانێت هەوڵەکانت سەربگرێت. بەڵام لەشوێنەکانی دی ئەگەر خۆتیش دەسەڵاتی ROOT نەبێت دەتوانیت ئاگاداری خاوەن ڕاژە بکەیتەوە ئەو لوتفە بکات بەرامبەرت. یان ئەگە ر لەسکریپتێکی تر هەمان کێشەت هەبوو دەتوانی یەکەم هەوڵدان بچیتە بنکەی دراوە و بچیتە سەر خشتەکان و بەدوای جۆری field typeبگەڕێی و [....]
لهژێر هاوپۆلی: Desktop
گرنگترین ئامراز XORG کەکاری ڕێکخەری و بنەچەی ڕێکخستنە لەشێوەپێدانی ڕواڵەتیX Window System لەسیستەمی کارگێڕیدا، گرنگە ئێمەی بزانین کەڕیکخستنی تەختەکلیلی کوردی چۆن پێناسە کراوە، وە چۆن ئێمە Variant بۆ تەختەکلیلی وڵاتەکەمان ڕێک دەخەین. ئەکرێت ئێمە گەر بەوردی زانیمان چۆن دەستەواژەکان دەخوێنێتەوە ئەوە دەتوانین بەدروستی بەکاریان بەرین. [....]
لهژێر هاوپۆلی: MySQL, Server
ئەگەر بتەوێت خزمەتگوزاریەکی پوختت دەستبکەوێت بەهۆی ئەو ڕاژەی بەکاری دەهێنیت، لێرەدا مەبەستمای ڕاژەی MySQL ــە. دەبێت درک بەوە بکەیت، کەنەبوونی دەسەڵاتت بەسەریدا دەبێتە هۆی گەورەترین کێشە لەکاتێکدا ئەگەر زۆر بەباشی کارەکانی خۆی بکات. لەو کێشانەی تووشی دەبێت خاوەن ڕاژە ونبوونی تێپەڕەوشەیە، لێرەشدا تۆ وەکو خاوەن ڕاژە مامەڵە لەگەڵ کرتە و دووکرتە ناکەیت، دۆستایەتیت لەڕێگای پەیوەندی SSHەوە یە. [....]