لینوکس نێت، بریتیە لەماڵپەڕێکی تایبەت بەسیستەمی لینوکس هەر لەبابەتی ڕاهێنان و دامەزراندن لەسەر هەموو دابەشکرردنەکانی تاوەکو شیکردنەوە و ئامۆژگاری لەسەر ئەو زمانانەی کەبەڕاژەی ئەم سیستەمەوە پەیوەستن. خودی بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە تەنها بوونی سەرچاوەیەکی لینوکسە بەکوردی هەرچەندە زۆر لەبەکارهێنەران لەبازنەی سەرەتایدان. هەموو ئەو باسانەی لێرە باس دەکرێن جێگای سەرنج و ڕەخنەیان بۆ کراوەتەوە لەڕێگای خشتەی ناردنی سەرنج و بۆچوونەوە. بۆیە بێبەشمان مەکە. ئەوەش بزانە هیج لەم زانیاریانەی کەلەم ماڵپەڕەدا هەن، هیچ ڕێژەی جیگیر نین. دەکرێت لەداهاتوودا نوێبکرێنەوە و چاکتر و ئاسانتر بکرێن. هەوڵ مەدە لەئاستی هەر زانیاریەکی ئێرە یان سەروێب تەنها سەر بەڵی و دروستە لێکدانەوەت بێت. هەموو زانیاریەک شایەنی نوێکردنەوەی و بەڕۆژکردنە جاهەرکەسێک بێت یان هەر خاوەنێتی و مۆرکێکی پێوە بێت. لینوکس نێت وەکو هەموو ماڵپەڕێک و ئامانج و پێپلانی خۆی هەیە. وە هیچ لەبابەت و بۆچوونەکانی ئێرە لەژێر مافی تاکەکەسیدا نامێننەوە بۆیە ئازادیت لەبڵاوکردنەوەیان لەهەرشوێنێکی تر یان دانانی بۆ هەرمەبەستێکی فێرکردن یان بەخشینی زانست بەبەرامبەر. هیچ لەم بابەتانەی ئێرە موڵکی نەتاکەکەسی نوسەرە نەماڵپەڕەکە (لینوکس.نێت).